به‌شیر حه‌داد: وه‌زیری ناوخۆی عێراق بەڵێنی چارەسەركردنی كێشه‌ی زه‌ویوزاری كوردانی داوه
به‌شیر حه‌داد له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق له باره‌ی پرسی داگیركردنی زه‌ویوزاری كورد كۆده‌بێته‌وه
K24 - به‌غدا:
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌باره‌ی پرسی ته‌عریبكردن له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایگەیاند، وەزیری ناوخۆی عێراق بەڵینیدا پرسەكان بەپێی یاسا چارەسەر بكەن و سزای ئەو كەسانەش بدەن كە سەرپێچی یاسایان كردووە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممه، 23/9/2020، به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كۆبوونه‌وه و پرسی داگیركردنی زه‌ویوزاری جووتیارانی كوردیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كان تاووتوێ كرد.
به‌شیر حه‌داد تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، وه‌زیری ناوخۆ به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه‌ی داوه به پێی یاسا، ئه‌و كه‌سانه‌ش سزا بده‌ن كه سه‌رپێچی یاساییان كردووه.
ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تی هاتنی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر زه‌ویوزاری جووتیارانی كورد، له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستیپێكردووه، به‌تایبه‌تیش له گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دووبز له پارێزگای كه‌ركووك.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووش، هێزه‌كانی سه‌ر به پۆلیسی فیدرالی له ناوچه‌كه، پاڵپشتی هاتنی عه‌ره‌بی هاورده‌یان كردووه.