وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: دەبێت حەماس چەک دانێت و لە غەززە دوور بکەوێتەوە

ژان نویل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، پێویستە حەماس چەک دانێن و لە کەرتی غەززە دوور بخرێنەوە.
ژان نویل بارۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی؛ دەبێت هاوکارییەکان بە ڕێژەیەکی زۆر ببرێنە ناو غەززە و ئەوانەی لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرن، دەبێت بەبێ مەرج ئازادبکرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە هۆشداری دابوو، ئەگەر بارمتەکان ئازاد نەکترێن، ئەوا شەڕ لە غەززە بێ وەستان بەردەوام دەبێت.
زەمیر لە بەیاننامەیەکی سەربازیدا گوتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەزانین کە ئایا دەگەینە ڕێککەوتن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، یاخود نا، بە پێچەوانەوە شەڕەکە بێ وەستان بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، "جەنگەکە بەردەوامە، ئێمەش لە پێناو خزمەتکردن و بەرژەوەندییەکانمان، دەجەنگێن"، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەست هاتوون، هەروەها ڕایگەیاند، "برسێتییەکی دروستکراوی مرۆڤ لە غەززە" هەبووە و وتی "هەڵمەتی ئێستای تۆمەتبارکردنی درۆینە بە برسێتییەکی دروستکراوی مرۆڤ هەوڵێکی بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراو و درۆیە بۆ تۆمەتبارکردنی سوپای ئیسرائیل بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ". حەماس تۆمەتبارە بە کوشتن و ئازاردانی دانیشتوانی غەززە.