په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدان به بڕگه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ 10ی مانگی داهاتوو دواخست
به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان نه‌توانرا ده‌نگ به بڕگه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بدرێت

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی ئه‌مڕۆی بۆ سبه‌ی دواخست و پرۆژه‌ی ده‌نگدانیش به بڕگه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ مانگی داهاتوو دواخست.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند: به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به بڕگه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ دانیشتنی رۆژی شه‌ممه 10ی مانگی داهاتوو دواخست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئه‌مڕۆی بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 27ی ئه‌یلول دواخست".
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه هه‌ندرێن دۆسكی، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، ناكۆكییه‌كان به‌هۆی لێكتێنه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كانه و نه‌توانرا بگه‌ینه كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
گوتیشی: ده‌نگدان به‌و بڕگه‌یه به‌و مه‌رجه بۆ 10ی مانگی داهاتوو دواخراوه، كه له دانیشتنی دیاریكراودا ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئاشكراشیكرد، لایه‌نه كوردستانیه‌كان و به‌شێك له لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش داوایان كردووه، یه‌ك پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردن له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دیاربكرێت و ناكرێت تایبه‌تمه‌ندی تایبه‌ت "إستثناء" به هیچ پارێزگایه‌ك بدرێت.
H.B