ئەو کەسانەی ئەم ڤیتامینەیان زۆر بێت ئەگەری مردنیان بە کۆرۆنا زۆر کەمە
بە رێژەی 52% ئەگەری مردن بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە
K24_هەولێڕ:
ئەو کەسانەی ڤیتیمان دی پێویست لە لەشیان هەیە، بە رێژەی 52% ئەگەری مردنیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمترە.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، لەبەر ئەوەی ڤیتامین دی رۆڵێکی گرنگ لە سیستمی بەرگری جەستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و نەخۆشییەکان دەبینێت، سوودی بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری مردن بە کۆرۆنا هەیە.
زانکۆی بۆستن توێژینەوەکەی ئەنجامداوە و تێیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و کەم دەچنە بەردەم تیشکی خۆر و هەندێک جۆر خواردن ناخۆن، ڤیتماین دی تێیاندا کەم دەکات ئەمەش زیان بە سیستمی بەرگری دەگەیەنێت.
ئەو توێژینەوە ئاشکراشیکردووە، 42% خەڵکی ئەمەریکا و 20%ـی خەڵکی بەریتانیا، کێشەی کەمی (ڤیتامین دی)یان هەیە.
تاوەکو ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان گیانیان لەدەستداوە.