ئامۆزایەکی حەمودی ڕیاز: سوپاسی هەڵوێستی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی دەکەین
ئامۆزایەکی ئه‌و گه‌نجه وه‌رزشوانه‌ی له ڕووداوەکەی به‌نزینخانه‌یه‌كی هه‌ولێر کوژرا، دەڵێت: هەرێمی کوردستان تاکە شوێنی پێکەوەژیانی هەموو عێراقییەکانە و کەسانێک دەیانویست دووبەرەکی لەنێوان کورد و عەرەب دروست بکەن.
مورتەزا محەممەد، ئامۆزای حه‌مودی ڕیاز، ئه‌و گه‌نجه وه‌رزشوانه‌ی له ڕووداوەکەی به‌نزینخانه‌یه‌كی هه‌ولێر کوژرا، ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی ئابی 2025، بە کوردستان24ـی گوت: زۆر سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه شاندێکیان ناردە لای ئێمە.
گوتیشی: هەوڵەکانی سه‌رۆك مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، توانی كۆتایی به دووبەرەکی بهێنێت، هه‌ندێك لایه‌ن له‌ناو هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌وڵیان ده‌دا له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بابه‌تی كوشتنی حه‌مودی ڕیاز بكه‌ن به ئامرازێك بۆ دروستکردنی دووبەرەکی و پشێوی له نێوان كورد و عه‌ره‌ب، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین.
مورتەزا محەممەد، ئاماژەی بەوە دا، هه‌رێمی كوردستان تاكه شوێنی ئارام و هه‌ناسه‌دانی عێراقییه‌كانه، كوژرانی ئامۆزاكه‌شم تاوانی ته‌نیا كه‌سێكه و په‌یوه‌ندیی به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه نییه، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان كورد، عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه‌دا نییە، تاكه داواكاریمان ئه‌وه‌یه، بكوژ به پێی یاسای سزادانی عێراقی، سزا بدرێت.
ئێوارەی چوارشەممەی ڕابردوو، 6ـی ئابی 2025، لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر، دەمەقاڵی لەنێوان کارمەندانی بەنزینخانەکە و کڕیارێکی خۆیان دروست دەبێت، بەهۆی ئەو دەمەقاڵییەوە، یەک لە کارمەندانی بەنزینخانەکە بە چەکی کلاشینکۆف، تەقەی لە دوو کڕیاری خۆیان کرد و کوشتیانی، هاووڵاتییەکی دیکەش کە لە نزیک ڕووداوەکە بوو، بەر دەستڕێژی کەوت و ئەویش گیانی لەدەستدا.