ئاوی سلێمانی رەنگی دەگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوایەك لە ھاووڵاتییان دەكات

K24 - سلێمانی

دوای چاکكردنی بۆری ئاوی دوکان- سلێمانی و دابەشکردنی ئاو لەو هێڵەوە رەنگی ئاوی چەند گەڕەكێكی سلێمانی گۆڕاوە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش داوا لە ھاووڵاتییان دەكات ئەو ئاوە بەكار نەھێنن.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەبارەی گۆڕانی رەنگی ئاوەكە دەڵێت: "هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خۆڵ و قوڕاوەی لە بۆریەکەدا بوو".

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، داواش دەكات: "لەو شوێنانەی کە رەنگی ئاویان گۆڕاوە بەکاری نەهێنن بۆ خواردنەوە تا رەنگی ئاو ئاسایی دەبێتەوە".