"مووشەكی نوێ لە ھێرشەكەی ھەولێر بەكارھاتوون"
پێنتاگۆن هێرشەکە بە "درووستکردنی کێشە" وەسف دەکات
K24 – ھەولێر:
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمهریکا رایگهیاند، مووشەکی نوێ لە هێرشەکەی هەولێر بەکارهێنراون.
کەناڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە؛ سێ مووشەک لە نزیک بنکەی سەربازی هێزی هاوپەیمانان کەوتوونەتە خوارەوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی بە دوای خۆیدا نەهێناوە.
بەرپرسە باڵاکەی پێنتاگۆن دووپاتیدەکاتەوە، ئەو مووشەکانەی لە هێرشەکەی هەولێردا بەکارهاتوون جیاوازن لەوانەی لە هێرشەکانی پێشووتری سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بەكارھاتوون.
بەرپرسەکەی پێنتاگۆن هێرشەکەی بە "درووستکردنی کێشە" وەسفكرد، چونکە هێرشەکە لە هێرشەکانی پێشوو فراوانتر بوو.