بابا شێخی ئێزدییان كۆچی دواییكرد
سه‌رپه‌رشتیاری لالش بوو
K24 – هه‌ولێر:
له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، "خه‌رتۆ حاجی ئیسماعیل" ناسراو به "بابا شێخ"ـی ئێزدییان له ته‌مه‌نی 87 ساڵییدا كۆچی دواییكرد.
"بابا شێخ" سه‌رپه‌رشتیاری كاروباری ئاینی ئێزدییه‌كانی ده‌كرد و له زنجیره‌ی بنه‌ماڵی "شێخ فه‌خره‌دینی كوردی عه‌دێ"یه و له دایكبووی ناوچه‌ی شێخانه.
له رووی ئاینییه‌وه، بابا شێخ، به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ناو ئاینیی ئێزدیانی هه‌بووه. سه‌رپه‌رشتیاری په‌رستگای لالش بووه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، بابه شێخ گواسترابووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دهۆك و خرابوویه ژێر چاودێری چڕ و دواتر گواسترابووه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر.
له (1995)ه‌وه "بابا شێخ" رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاینی ئێزدی و له ژیانیدا سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه و یه‌كه‌م و دووه‌میان كۆچی دواییان كردووه و سێیه‌میان له ژیاندایه.
كۆچكردوو، (10) منداڵی هه‌یه و به باوكی رووحی ئاینی ئێزدی هه‌ژمار ده‌كرێت.