بۆڵتن: ئه‌گه‌ر تره‌مپ ببێته‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ناتۆ ده‌كشێته‌وه
ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی تره‌مپ گرت
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری پێشووی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، "جۆن بۆڵتن" رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئێستای وڵاته‌كه‌ی، "دۆناڵد تره‌مپ" له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ربكه‌وێته‌وه، ئه‌وا؛ ئه‌مه‌ریكا له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ده‌كشێته‌وه.
"بۆڵتن" دوێنێ پێنجشه‌ممه (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی " Times Radio Thursday"، گوتی: "ناتوانم بڵێم ئێمه قه‌ناعه‌تمان به تره‌مپ هێناوه، كه ناتۆ به كرده‌وه هاوپه‌یمانییه‌كی چالاك و باشه.
"بۆڵتن"، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر تره‌مپ له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌وێته‌وه و جارێكی دیكه ببێته‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا؛ ئه‌و به‌ربه‌سته سیاسییه‌ی به‌رده‌می ده‌شكێنێت و بڕیاری كشانه‌وه له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ده‌دات".
پێشتر له چه‌ند وتار و بۆنه‌یه‌كدا، "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی له "په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی" ناسراو به "ناتۆ" گرتبوو، هه‌روه‌ها له باره‌یه‌وه وتویه‌تی: "سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی ره‌خنه‌كانیدا، "تره‌مپ" باسی له خه‌رجییه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه گرتووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، نابێت پشكی هه‌ره زۆری خه‌رجییه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌ر "ئه‌مه‌ریكا" بكه‌ون و ده‌بێت به دادپه‌روه‌ری له گرتنه ئه‌ستۆی خه‌رجییه‌كان هه‌بێت.