پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پەیامێک ئاراستەی بنەماڵەی دەروێشێ سەعدۆ دەکات

K24- هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی دەروێشێ سەعدۆ کرد.

ده‌روێش سه‌عدۆ، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا، ماوه‌ی 19 رۆژ بوو به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئیلهی باكووری كوردستان خه‌وێندرابوو، ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی، به‌هۆی په‌تاكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراویی کوردستان ( دەروێشێ سەعدۆ)م بیست.

دەروێشێ سەعدۆ خەباتکارێکی دیاری نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان بوو، بە تایبەتی رۆڵێکی دیار وگرنگی لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان-توركيا ھەبوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.