ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵکردنی غەززە بانگهێشتیی 60 هەزار سەربازی یەدەگ دەکات

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پلانی کۆنترۆڵکردنی غەززەی پەسەند کرد و فەرمانی کرد 60 هەزار سەربازی یەدەگ بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئابی 2025، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئەم زانیارییانەی بە ئاژانسی فرانس پرێس ڕاگەیاندووە و جەختی کردووەتەوە، وەزیری بەرگریی یسرائیل کاتز، پلانی هێرشی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر شاری غەززە پەسەند کردووە، کە گەورەترین شاری فەڵەستینە.
هەروەها یسرائیل کاتز، فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ نزیکەی 60 هەزار سەربازی یەدەگ دەرکرد کە پێویستە بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە بکەن.
هەر لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئامادەکارییەکانی بۆ چۆڵکردنی دانیشتوانی غەززە پەسەند کرد.
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پەسەندکردنی پلانێکی نوێی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارە ڕاگەیاند، کە دەکەوێتە باکووری کەرتی غەززە، ئەمەش دوای پەسەندکردنی پلانەکە بوو لەلایەن کابینەی ئەمنی ئیسرائیل.
لە سەرەتای مانگی ئابدا ئیسرائیل ڕایگەیاند کە خۆی ئامادە دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە، ئەمەش بە ئامانجی شکستپێهێنانی حەماس و ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە لە کاتی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەر دەستگیرکراون.
ئەمە لەکاتێکدایە دووشه‌ممه، 18ـی ئابی 2025، میدیاكان له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بڵاویان كرده‌وه، شاندی دانوستانكاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ڕازیبوونی خۆی به پرۆژه پێشنیازی ئاگربه‌ستی شه‌ست ڕۆژه‌ی غه‌ززه، به نێوه‌ندگیره‌كان گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، حه‌ماس دوای تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشنیازه نوێیه‌كه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه پێشكه‌شی كرابوو، به ئه‌رێنی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و وه‌ڵامه‌كه‌شیان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، گه‌یاندووه‌ته‌وه نێوه‌ندگیره‌كان.
هاوكات میدیای میسر، كه وڵاته‌كه‌یان نێوه‌ندگیریی حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌كات، بڵاویان كردەوە، حه‌ماس به پێشنیازه نوێكه ڕازی بووه كه ئازادكردنی نیوه‌ی بارمته زیندوو و مردووه‌كان له خۆ ده‌گرێت.
له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕازیبوونی حه‌ماس له‌سه‌ر پێشنیازه نوێكه، باسم نه‌عیم، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له نوێترین لێدوانی‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ڕازیبوونی بزووتنه‌وه‌كه‌یان به پێشنیازه نوێیه‌كه‌ی میسر و قه‌ته‌ر كرده‌وه.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەم بارەوە گوتوویه‌تی: حەماس دەیەوێت دانوستان بکات، چونکە لە نیازە جددییەکەی ئێمە بۆ "داگیرکردن"ـی غەززە دەترسێت.