واده‌ی چوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان دیاریكرا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 26/9/2020 داوای دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
واده‌ی چوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مان دیاریكرا و به گوێره‌ی بانگهێشتنامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه 5/10/2020، كاتژمێر 10ی به‌یانی ده‌بێت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه رۆژی دووشه‌ممه، كاتژمێر 10ی به‌یانی، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بن، كه پێشتر له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی مادده‌ی 66 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پوخته‌یه‌ك له باره‌ی هه‌نگاوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، بارودۆخی دارایی، دانوستان و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارودۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان، لێكه‌وته و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو.
رۆژی 26/9/2020، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوێره‌ی مادده‌ی 66ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه.
ئ. م