فواد حوسێن داوا لە پۆمپێیۆ دەکات باڵیۆزخانەکەیان نەکشێنەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق باس لە رێکارەکانی دووبارەنەبوونەوەی مووشەک هاوێشتن دەکات
K24 - ھەولێر
وەزیر دەرەوەوەی ئەمەریکا و وەزیری دەرەوەی عێراق تاوتوێی بڕیاری ئەمەریکا بۆ کشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکەن و گفتوگۆ لەسەر ئەو رێکارانە دەكەن كە حکومەتی عێراق بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەگرێتەبەر.
بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فواد حوسێن نیگەرانی خۆی لە بڕیاری کشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەربڕیوە و ئاشکرای کردووە، کە ئەو بڕیارە ئەنجامی خراپی دەبێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتیشی کردووەتەوە، حکومەتی عێراق چەندین رێکاری ئەمنیی و سیاسیی و دپلۆماسی گرتووەتە بەر، بۆ راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانە و بەڵێنیشێ داوە کە لە ئایندەیەکی نزیک ئەنجامی ئەو رێکارییانە دەربکەون.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەڵێنی داوا کە لە هەر بڕیارێکیان دوایین پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەنەوە و هەبوونی پەیوەندییەکی باشیشی لەگەڵ عێراق بە گرنگ زانیوە، هەموو ئەگەرەکانی داهاتووی باڵیۆزخانەکەشیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق تاوتوێ کردووە.