كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 35 و دھۆك 34 و سلێمانی 32، لە كەركووك 36 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارینی تاوە باران لە ھەندێك ناوچە.



