مەسرور بارزانی: هیوادارم یادی مام جەلال هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی كۆچی دوایی مام جەلال پەیامێك بڵاودەكاتەوە
K24– ھەولێر
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، لە پەیامێكدا رایگەیاند "رێزو پێزانینم بۆ خەبات و رۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسی کوردستان و عێراقدا. پێزانینم ئاراستەی کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە راستەقینەکانی مام جەلال دەکەم. هیوادارم یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان".
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال:..
له سێیەمین ساڵیادی کوچی دوایی بەڕێز مام جەلال، رێزو پێزانینم بۆ خەبات و رۆڵی دیاری بەڕێزیان هەیە لە بزووتنەوەی سیاسی کوردستان و عێراقدا. پێزانینم ئاراستەی بەڕێزان کاک بافل و کاک قوباد و شوێنکەوتووە راستەقینەکانی مام جەلال دەکەم.
هیوادارم یادی مام جەلال، هاندەر بێت بۆ یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان.