شهپۆلی سێیەمی کۆرۆنا لە عێراق رادەگەیەندرێت
ھۆشداری لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت
K24 – ھەولێر
رێکخراوی تەندروستیی جیھانی شهپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە عێراق راگەیاند و ھۆشداری دەدات لە تەشەنەسندی ڤایرۆسەكە.
ئەدھەم ئیسماعیل نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە عێراق رایگەیاند، عێراق چووەتە قۆناغی بڵاوبوونەوەی گشتگیر لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە شهپۆلی سێییەمە و ھۆشداریش دەدات لە تەشەنەسەندی زیاتری ڤایرۆسەكە لە سەرتاسەری عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو قەرەوێڵانەی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا لەنێو نەخۆشخانەكان دابینكراوە 50% كەمترە لە ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسەكە ھاتوون.
نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە عێراق، نیگەرانی خۆیی نیشاندا لە بەرزبوونەوەی ژمارهی تووشبووان لە عێراق.