زانیاری لەسەر ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە سلێمانی
نوێترین زانیاری
K24- سلێمانی:
د، ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی رۆیاڵی تایبەت لە سلێمانی رایگەیاند، هەموو نەخۆشەکانی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە گوازراونەتەوە.
راشیگەیاند، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لە رووداوەکە نەبووە.
هەروەها د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، تەنها دوو کەس بەهۆی دووکەڵەوە دۆخیان تێکچووە، بەڵام چارەسەریان بۆ کراوە و تەندروستیان جێگیرە.
تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا نەکراوە.
نەخۆشخانەکە بە قەبارەی 25 قەرەوێلەییە و لە کاتی رووداوەکە 16 نەخۆش لە نەخۆشخانەكە بوون.