قوباد تاڵەبانی: ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بە فیڕۆ بچێت

قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە، کە ناهێڵن خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بە فیڕۆ بچێت. دەشڵێت: تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
هەینی 22ـی ئابی 2025، قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییانی شەڕ و پێکدادانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سلێمانی کرد، هاوکات هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.
هەر لە پەیامەکەدا، قوباد تاڵەبانی هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە و دەڵێت: ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بە فیڕۆ بچێت و تاوانباران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و هێزەکانی لاهور شێخ جەنگی ڕووی دا، دوای کوژرانی سێ ئەندامی هێزەکانی یەکێتی و برینداربوونی 19 کەسی دیکە، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستگیر کران.