كازمی: عێراق به‌رگه‌ی گۆشه‌گیریی نێوده‌وڵه‌تی ناگرێت
"ئه‌مەریكا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له عێراق نه‌كردووه"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات ئه‌مەریكا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له وڵاته‌كه‌ی نه‌كردووه، ته‌نیا بێزاری خۆی له‌باره‌ی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه و جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه عێراق به‌رگه‌ی گۆشه‌گیركردن له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ناگرێت.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "به راشكاویی ده‌یڵێم، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی له عێراق نه‌كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ش قبووڵ ناكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌مەریكا بێزاری خۆی له‌باره‌ی ئاسایشی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه له عێراق كه ئه‌مه‌ش مافی خۆیانه، چونكه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا لێڵ و ئاڵۆز بكه‌ن و به پاساوی بێ بنه‌ما به‌ره‌و نادیاری ببه‌ن، بۆیه به دڵنیایه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كمان لێنه‌كراوه و ته‌نیا بێزاری بووه له بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی گۆشه‌گیركردنی عێراق له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ته‌نگژه‌ی خراپ به دوای خۆیدا ده‌هێنێت".
گوتیشی: "ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووریمان هه‌یه كه له مێژووی عێراقدا وێنه‌ی نه‌بووه. عێراق به‌رگه‌ی گۆشه‌گیری ناگرێت، ئه‌زموونی رابردوو و لێكه‌وته‌كانیشمان هه‌یه. گۆشه‌گیری ده‌بێته هۆی داڕووخانی ئابووری وڵات. عێراق تا ئێستا فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی له رێگه‌ی ئه‌مەریكاوه‌یه، ئێمه گفتوگۆی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا هه‌یه، و ده‌ستكه‌وتی مێژوویمان به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جێهێشتنی بنكه سه‌ربازییه‌كان و كشانه‌وه‌ی زیاتر له 2500 سەرباز".