لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێك لەبارەی دواكەوتنی مووچە بڵاودەكاتەوە

"دۆخەكە بەمشێوە بەردەوام بێت عێراق مایە پووچ دەبێت"

K24 - ھەولێر

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دواكەوتنی مووچە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت عێراق مایە پووچ دەبێت.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوەكەیدا داوا دەكات، ھەرچی زووە مووچە دابەشبكرێت و ئەو پلانەی كە بۆ چاكسازیی ئابووری و دارایی لەلایەن پەرلەمانەوە بڕیاری لەسەر دراوە و تێیدا پشت بە قەرز وەرگرتنی ناوخۆیی و دەرەكی دەبەستێت، دۆخی ئابووری وڵاتەكە خراپتر دەكات و تەنانەت لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو پلانە، ئەوە عێراق تا 6 مانگی دیكە رووبەڕووی مایەپووچبوون دەبێتەوە، بەتایبەت ئەگەر نرخی نەوت روو لە دابەزینی زیاتر بكات.

لە راگەیەندراوەكەدا  باس لەوە كراوە بەردەوام قەرز وەرگرتن لەلایەن حكومەتی عێراقەوە تەنیا كەڵەكەبوونی قەرز لەسەر وڵاتەكە زیاد دەبێت تا ئەو رادەیەی كە توانای دانەوەی نامێنێت ئەوەش ھەموو فشارێكە و لەسەر ھاووڵاتییان دەمێنێتەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: