بەڕێوەبەرایەتی باجی هەولێر داوای داخستنی چاڤی لاند دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری هەولێر نووسراوێکی ئاراستەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سلێمانی کردووە، کە کۆمپانیای چاڤی لاندی گەشتیاریی باجی نەداوە بۆیە دەبێت دابخرێت.
لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باجدا هاتووە، دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوەی خاوەن کۆمپانیای چاڤی لاندی گەشتیاریی بۆ دانی ئەو باجەی کە بەیاسا لەسەری چەسپێندراوە، تاوەکوو ئێستا کۆمپانیاکە باجەکەی پاکتاو نەکردووە و نەیداوە.
لە نووسراوەکەدا، داوا لە قایمقامیەت کراوە، بەپێی بڕیاریی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 13، هەڵسن بە داخستنی چاڤی لاندی گەشتیاریی.

نزیكەی هەشت هەزار كەس، پشكەكانی پرۆژەی چاڤی لاندیان كڕیوە کە چەندین جار سکاڵایان لە خاوەنەکەی کردووە، دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ بەسەر ئەو گرێبەستە، خاوەن پشكەكان سوودمەند نەبوونە لە قازانجی كڕینی پشكەكان.