وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی: له پایز و زستانی ئه‌مساڵدا هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی و ئه‌هلی شوێنی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا نامێنێت
ته‌ندرووستی هۆشداری ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاسۆ حەوێزی، رایگه‌یاند، له پایز و زستانی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی مردن و تووشبوون به كۆرۆنا زۆر زیاتر ده‌بێت.
له هۆشدارییه‌كدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی گوتی: "ئەوەی لەماوەی رابردوو روویدا، ئەگەر هاووڵاتیان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت و هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی نامێنێت بۆ نەخۆش".
گوتیشی: "لە دهۆک و سلێمانی تووشبوون و مردن لە هەڵکشانە، لە هەولێر و هەموو شارەکانی تر پێشبینی زیاتر دەکرێت، کۆرۆنا جیاوازی ناکات لە هیچ سنور و شوێنێک".
داوای له هاووڵاتیانیش كرد، زیاتر پابه‌ند بن به رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان و "ئه‌م نه‌خۆشییه به هه‌ند وه‌ربگرن".
ئه‌م هۆشدارییه دوای ئه‌وه دێت، تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (4ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له هه‌رێمی كوردستان (1826) كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و (50248) كه‌سیش تووشی په‌تاكه بوون و (16426) كه‌سیش له ژێر چاودێری ته‌ندرووستیدان.