خراپترین خووەکانی مرۆڤ کە کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دڵ دادەنێن
خۆت بەدوور بگرە لێیان
K24- هەولێر:
نیراڤ دیلیپ پادلیا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئەمەریکا دەڵێت، هەمیشە دڵنیابە لەوەی بەو رێزەوە کە شایەنیەتی مامەڵە لەگەڵ دڵت دەکەیت.
دەشڵێت، چەند رێگایەکی پێشوەختە و ئاسان هەن، دڵنیات دەکاتەوە کە تەندروستی دڵت پارێزراوە.
ئاماژە بەوەش دەکات، نەخۆشییەکانی دڵ لە سەردەمی ئێستادا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە جیهاندا ئەمەش بەهۆی ئەو شێوازە ژیانەی هەمانە و ئەو جۆرە خواردنانەی دەیان خۆین و ئەو جۆرە دەروونەی هەمانە.
نیراڤ دیلیپ هاووڵاتیان رێنمایی دەکات خۆیان لەم خووە خراپانە بە دوور بگرن:
ئەنجام نەدانی وەرزش و جووڵەی کەم
جگەرە کێشان
خەمۆکی، سترێس و بیرکردنەوەی زۆر
زۆر خواردنەوەی کحول
پرخەکردن لە کاتی خەودا و چارەسەر نەکردنی
کۆنتڕۆڵنەکردنی شەکرە
کێشی زۆر
نەخواردنی پرۆتینی پێویست
بیرنەکردنەوە لە داهاتوو و نەبوونی گەشبینی
نەخواردنی سەپلمێنتی پرۆتین لە سەروو حەفتا ساڵییەوە
نەخواردنی زەردێنەی هێلکە
زۆر خواردنی خوێ
فەرامۆشکردنی پشکنین و پزیشک
MedicalNewsToday