پێش وەرزی زستان نوژەنکردنەوەی رێگەی هامڵتۆن تەواو دەکرێت
بڕی یەک ملیار دینار بۆ نوژەنکردنەوەی رێگەی هامڵتن تەرخانکراوە
K24 – ھەولێر:
نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنی رێگای هامڵتۆن له چۆمان تا ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوە و له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كاره‌كانی گه‌یشتووەته قۆناغی كۆتایی و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پێش هاتنی وه‌رزی زستان پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت.
تیمه‌كان به‌درێژایی رێگاكه به‌خێرایی كارده‌كه‌ن وئامانجیانه پیش ده‌ستپێكردنی بارانی به‌خوڕ و به‌فربارین كاره‌كه ته‌واوبكه‌ن.
رێگای سه‌ره‌كی چۆمان حاجی ئۆمه‌ران تا ده‌گاته ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كێك له‌قه‌ره‌باڵغترین رێگاكانی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌ولێری پایته‌خت به‌ئێران ده‌به‌ستێته‌وه. رێگایه‌كی بازرگانی و گه‌شتیاری نیوده‌وڵه‌تی نێوان هه‌ردوولایه، ئه‌م رێگایه چه‌ندین ساڵه بووەته هۆكاری نیگه‌رانی و گازانده‌ی هاموشۆكارانی.
رێگای چۆمان تا ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران درێژیه‌كه‌ی (21)كم و پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنی رێگاكه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و به‌بڕی (1)ملیاردینار به‌درێژایی (15)كم كاری بڕین، پڕكردنه‌وه، په‌ستان، دانانی قه‌نته‌ره و دواتریش زیاتر له (10)كم ی رێگاكه قیرتاوده‌كرێت، بڕیار وایه كۆتایی مانگی (11)پڕۆژه‌كه ته‌واوبكرێت.