نهتهوه یهكگرتووهكان: نیو ملیار کەس لە ژێر قەیرانی ئاسایشی خۆراکدا دەژین
ئاسایشی خۆراک یەکێکە لە گرفتە هەرە دیارەکان کە پێشبینی دەکرێت له داهاتوودا ڕووبەڕووی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ببێتەوە.
زیاتر لە 500 ملیۆن کەس لە یەکێک لە وشکترین و کەم ئاوترین ناوچەکانی جیهان دەژین، ئەمەش لە کاتێکدایە کە خواست لەسەر خۆراک بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و دابەزینی بەرهەمی کشتوکاڵی ئەمەش بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ئاسایشی خۆراک بووەتە پرسێکی پەیوەندیدار بە گۆڕانی کەشوهەوا و کەمئاوی، وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دووجار مەترسی لەسەر کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی دروست کردووە.
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سهر به نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) دووپاتی دەکاتەوە کە ناوچەی عەرەبی زیاتر لە 50%ـی پێداویستییە سەرەتاییە خۆراکییەکانی هاوردە دەکات، بەتایبەتی زەیتی گەنم و ڕووەکی، ئەمەش وایکردووە ڕووبەڕووی هەڵاوسانی جیهانی لە نرخی وزە و کەشتیوانی و هەروەها نائارامی جیۆپۆلەتیکی وەک شەڕی ئۆکرانیا بکەوێتەوە.
هەروەها لە میسر قەیرانی کەم ئاوی وەک یەکێک لە ئاستەنگە جیددیەکان سەرهەڵدەدات.
شارەزایەکی ئابووری لەو وڵاتە، بەناوی حەسەن عەبدولمەجید، ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسایشی خۆراک لە ناوچەکە بەهۆی سنوورداربوونی سەرچاوەکانی ئاو و بەرزبوونەوەی خواستی بەکاربەران ڕووبەڕووی ئاستەنگی پێکهاتەیی دەبێتەوە.
هەندێک بەرهەمی سەرەکی وەک گەنم و گەنمەشامی و برنج دەتوانن تا ساڵی 2050 لە نێوان 20 بۆ 40%ی بەرهەمەکانیان لەدەست بدەن ئەگەر گەرمبوونی جیهان بە هەمان خێرایی بەردەوام بێت. ئاماژەی بە پێویستی فراوانکردنی ئەو شتە کرد کە بە "کشتوکاڵی زیرەکی کەشوهەوا" ناسراوە، کە پشت بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن دەبەستێت وەک هەستکردن لە دوورەوە و بەکارهێنانی وزەی خۆر بۆ ئاودێری.
ئەمە جگە لە بەرزکردنەوەی جۆراوجۆری بەرهەمەکان بۆ چارەسەرکردنی مەترسییەکان.