ئەپڵ دواین بەرهەمی نمایش دەکات
بەرهەمە نوێکانی ئەپڵ جیاوازن
K24- هەولێر:
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەپڵ لە 13 ئەم مانگە ئایفۆنێکی نوێ نمایش دەکات کە سیستمی 5جی لەسەر دانراوە.
کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرای کردووە، بەرهەمە نوێیەکەیان سیستمێکی زۆر خێرای لەسەر دەبێت.
رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ئەپڵ لەم مانگەدا، ئایفۆن و ئایپادی نوێی کۆمپانیاکەی ئاشکرا دەکات.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سیستمێکی نوێی ئایەرپۆد لەگەڵ ئایفۆنە نوێیەکە دەخاتە بازاراوە.
لە ئێستادا، ئەپڵ بە بەهای دوو تریلیۆن دۆلار داهات و بەرهەمی هەیە و نیازی هەیە ئەو داهاتە لە داهاتوودا زیاتر بکات.