نرخی نەوت بەرزبووەوە

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت

K24- هەولێر:

بەهۆی دابەزینی بەرهەمی نەوت لە مەکسیک و مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز لە نەرویج، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بۆ 42 دۆلار و 65 سەنت بەرزبووەوە، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس بە 40 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، باشتربوونی دۆخی تەندروستی سەرۆکی ئەمەریکا، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە کە لە چەند رۆژی رابردوو بۆ خوار 40 دۆلار دابەزی.

هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی لە مەکسیک بۆ زریانێکی بەهێز دەگەڕێتەوە کە کاریگەری لەسەر کۆمپانیاکانی نەوت هەبووە.

Reuters