بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی شەش مانگدا زیاتر لە 40 ملیار دۆلاری فرۆشتووە

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، بانکی ناوەندی عێراق فرۆشی دراوی بیانی ئاشکرا کرد، کە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 40 ملیار دۆلار بووە.
بەپێی دوایین ئاماری بانکی ناوەندی عێراق، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 40.9 ملیار دۆلاری فرۆشتووە.
لە ئامارەکەدا هاتووە، بڕی 39.517 ملیار دۆلار فرۆشی حەواڵە بووە، هەروەها فرۆشی نەختینەییش بە بڕی 1.387 ملیار دۆلار بووە.
بانکی ناوەندی عێراق، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم فرۆشتنانە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کە بڕەکەی 40 ملیار و 904 ملیۆن دۆلار بووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 17% زیادیکردووە، کە 34 ملیار و 735 ملیۆن دۆلار بووە.