پۆلیسی سۆران کەسێکی دەستگیرکرد ماڵەکەی بۆ کاری لەشفرۆشی بەکارهێناوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و یەکێک لەوان ماڵەکەی بۆ کاری لەشفرۆشی بەکارهێناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لە گەرەکێکی سۆران دەرکەوت خاوەن ماڵێک ماڵەکەی بۆ کاری لەشفرۆشی بەکار دەهێنێت، بۆیە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخست.

پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوە کردووە، لە ڕێگای بەدواداچوونی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکان و  بەهاوکاری بەشی ئاسایشی ناوشاری سۆران دەرکەوت ، خاوەن ماڵەکە چەندین ئافرەتی هێناوەتەوە نێو ماڵەکەی دانیشتووی دەرەوەی شاری سۆران و کاری لەشفرۆشیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، خاوەن ماڵ بەرانبەر بە پارە و مالەکەی وەک شوێنی لەشفرۆشی بەکارهێناوە بۆیە بەفەرمانی دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن بەناوەکانی (ط م ف ) بەپێی مادە (3) لە یاسایی بەرەنگاربونەوەی لەشفرۆشی و ( ز ج ح ) بەپێی مادە ( 4) لە یاسایی بەرەنگاربونەوەی لەشفرۆش.

 هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنیان تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیانناوە و بە بریاری دادوەر ڕاگیران.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment