سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له قوتابیانی یه‌كه‌می خوێندنی كوردیی كه‌ركووك ده‌كات
وه‌زیری په‌روه‌رده به ناوی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه پیرۆزبایی لێكردوون
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی قوتابیانی یه‌كه‌می خوێندنی كوردیی له شاری كه‌ركووك كرد.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید رایگه‌یاند، وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده به ناوی "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لە رێگه‌ی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی لەقوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی (شەشەمی ئامادەیی) خوێندنی کوردیی لە پارێزگای کەرکووک کردووه.
وه‌زیری په‌روه‌رده راشیگه‌یاند، "پیرۆزبایی لە تەواوی قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی خوێندنی کوردیی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لەماوەیەکی نزیکدا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان خه‌ڵاتی ئه‌و قوتابییه یه‌كه‌مانه‌ی كه‌ركووك ده‌كات".

سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی خوێندنی كوردیی له شاری كه‌ركووك بوونه‌ته‌وه، مامۆستایای قوتابخانه كوردییه‌كان به‌رده‌وامن له بره‌ودان به پرۆسه‌ی خوێندنیی كوردیی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك.
له‌و باره‌یه‌وه شێرزاد ره‌سوڵ كاكه، به‌ڕێوبه‌ری خوێندنی كوردیی له كه‌ركووك، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه له كه‌ركووك بۆ دژایه‌تیكردنی خوێندنی كوردیی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و قوتابیانه‌ی له پرۆسه‌كه‌دا نمره‌ی به‌رزیان به‌ده‌ستهێناوه گه‌وره‌ترین وه‌ڵامه بۆ ئه‌وانه‌ی دهۆڵیان ده‌كوتی گوایه خوێندنی كوردیی له كه‌ركووك پووكاوه‌ته‌وه و به‌ره‌و له‌ناوچوونه.
له شاری كه‌ركووك، دوای رووخانی رژێمی به‌عس (2003)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی یه‌كه‌مدا (15) قوتابخانه‌ی كوردی له شاره‌كه كرده‌وه و (300) مامۆستاش میلاكیان گواسترابوویه‌وه بۆ ئه‌و قوتابخانانه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ره‌وشه سیاسیی و سه‌ربازییه‌ی رووبه‌ڕووی شاره‌كه بووه‌ته‌وه، ئێستا له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، زیاتر له (500) قوتابخانه‌ی كوردیی هه‌ن و (7000) مامۆستا و (1500) فه‌رمانبه‌ر تێیاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌زاران قوتابی كوردی شاره‌كه به زمانیی دایكیی خۆیان پێده‌گه‌یه‌نن.
هاوكات ئه‌مساڵ، قوتابیانی خوێندنی كوردیی له پارێزگاكه توانیویانه نمره‌ی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنن.
شێرزاد ره‌سوڵ كاكه، به‌ڕێوبه‌ری خوێندنی كوردیی له كه‌ركووك، ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه، كه له‌سه‌رپێ مانه‌وه‌ی خوێندنی كوردیی له كه‌ركووك بۆ ئه‌و پشتیوانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرۆسه‌ی خوێندنی كوردیی دووپاتكردووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئه‌مساڵ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (260) ملیۆن دیناری ته‌رخانكرد بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندنی كوردیی له كه‌ركووك و ئه‌مه‌ش هانده‌ر و پشتیوانیه‌كی گه‌وره بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، پرۆسه‌ی خوێندنی كوردیی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه په‌راوێزخراوه و ته‌واوی خه‌رجییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ته‌نیا تاقیكردنه‌وه‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مساڵ له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی پرۆسه‌ی خوێندنی كوردیی له كه‌ركووك، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده (540) ملیۆن دیناری بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی تاقیكردنه‌وه و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌لامه‌تی ره‌وشی ته‌ندرووستیی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه ته‌رخان كردووه.