عێراق ئه‌مڕۆش مووچه‌ی خانه‌نشینانی دابه‌ش نه‌كرد و هه‌ناسه‌ساردی كردن

تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی سێ ملیۆن خانه‌نشینی عێراقی له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان بوون، به‌ڵام به‌بێ هیچ پاساوێكی دیاریكراو، حكوومه‌تی عێراق هه‌ناسه‌ساردی كردن و بێباكانه مووچه‌كانیانی دابه‌ش نه‌كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 4ـی ئه‌یلوولی 2025، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ ڕۆژی چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك نه‌یتوانی مووچه‌ی خانه‌نشینانی بدات كه ژماره‌یان نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌سه و سێ ملیۆن خێزانی له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مووچه و شایسته‌كانیان هێشته‌وه و هه‌ناسه‌ساردی كردن.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، گوایه هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان په‌یوه‌ندیی به كێشه‌ی ته‌كنیكی په‌یوه‌ندیدار به سیسته‌می بانكی و حه‌واڵه‌كردنه‌وه هه‌یه نه‌ك به نه‌بوونی سیوله.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق تووڕه‌یی خۆی له به‌رانبه‌ر میدیا عێراقییه‌كان نیشان داوه و گوتوویه‌تی، دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانیان بۆ هه‌ڵمه‌تی سیاسی و وه‌كوو كارتێكی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن قۆستووه‌ته‌وه و ئه‌و بابه‌ته له لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و ده‌زگای میدیاییه‌وه به به‌رنامه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هاوكات چاودێرانی سیاسی و شاره‌زایانی ئابووریی پێیان وایه، پاساوه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لاوازن، به‌ڵكوو هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆ دواکەوتنی گواستنەوەی داهاتی نەوت لە ئەمه‌ریکاوە بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا چاودێریی توندی خستووه‌ته سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و پارانه به‌ر له گواستنه‌وه‌یان بۆ ناو عێراق.