ئەمشەو دیاردەی مانگ گیران زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوام دەبێت

ئەم ئێوارەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و زۆرینەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دیاردەی مانگ گیران ڕوودەدات.
ئەژی چەتۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر 6:28 خوولەکی ئەمڕۆ ئێوارە، دیاردەی مانگ گیران لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێدەکات و ماوەی کاتژمێرێک و 20 خوولەک بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: کاتژمێر 9:11 خوولەکی شەو، لە هەرێمی کوردستان مانگ گیرانی تەواو ڕوودەدات، تاکوو نزیکەی کاتژمێر 12 شەو کە دیاردەکە بە تەواوی کۆتایی دێت.
بەگوێرەی زانستی فەلەکناسی، دیاردەی مانگ گیران ئەوکاتە ڕوودەدات، کاتێک زەوی دەکەوێتە نێوان مانگ و خۆر.