مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2025، مووچەی مانگی حوزەیرانی، ساڵی ( 2025) و مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی ( 2024) سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی کەلەدوای ( 1/7/2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.