بەهۆی ڕووخانی پردەکەی کەربەلا نۆ کەس بوونە قوربانی

ڕۆژی شەممە، 6ـی ئەیلوولی 2025، پردی عتێشی لە کاتی دروستکردنیدا لە کەربەلا ڕووخا، بەپێی ڕاگەیەندراوی بەرگریی شارستانیی، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەندازیارێکی جێبەجێکاری پرۆژەکە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کاتێک پردێک لە قۆناغی دروستکردندایە، نابێت ڕێگە بدرێت هیچ کەسێک و هیچ ئۆتۆمبێلێک بەژێریدا تێپەڕێت.

بەرپرسێکی کەربەلا کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕووخانی پردەکە بەرپرسی جێبەجێکاری پرۆژەکە لەگەڵ بەرپرسی پۆلیسی هاتووچۆی ناوچەکە و پێنج ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەکە دەستگیر کراون.

 چەند بەرپرسێک بە سەیف عەلی، پەیامنێری کوردستان24یان گوت: کۆمەڵێک هۆکار لەپشت ڕووخانی پردەکەوە هەن، یەکێک لەوانە پەلەکردنە لە تەواوکردنی پردەکە، بۆ ئەوەی بیکەنە دەستکەوتی هەڵبژاردن و بانگەشەی هەڵبژاردنی پێبکەن، ئەمە جگە لە نادروستی لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکە بەبێ گوێدانە کوالیتی و توێژینەوەی ورد بەر لە دەستپێکردنی پرۆژەکە.

ئەمە یەکەم جار نییە ڕووداوی لەم جۆرە  ڕووبدات و لە بەغداش بە هەمان شێوە ڕوویدا بەر لە چەند مانگێک پردی غەززە لە  زەعفەرانییە دوای مانگێک لە کردنەوەی بەڕووی شۆفێرانەوە بەشێکی زۆری داڕما.

 

 

Fly Erbil Advertisment