"نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌سته‌به‌ری جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات"
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێته گه‌واهیده‌رێكی نێوده‌ڵه‌تی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا
K24- هه‌ولێر:
نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێکەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال ئامادەن، ئەمەش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەلای نەتەوە یەکگرتووەکانه‌وه دوو دامه‌زراوه‌ی یاسایی و دەستوورین. بڕیاریشه تا جێبەجێکردنی تەواوی خاڵەکانی رێکەوتنەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان وەکو لایەنێکی نێودەوڵەتی چاو‌دێر دەبێت.
ھەر کەس و لایەنێك لە دەرەوەی دامه‌زراوه دەستووری و یاساییەکان، دژی ئەو رێکەوتنە بێت، بەلای نەتەوە یەکگرتووەکانه‌وه، ھیچ بەھا و گرنگیەکی نییە، چونکە بوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لەناو ئەو رێکەوتنە، دەبێتە گه‌واهیده‌رێكی نێودەوڵەتی لەنێوان ھەردوو حکومەتدا و دەستەبەری جێبەجێکردنی رێکەوتنەکەش دەکات.
رێكه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال لەنێوان حکومەتی ھەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراق، بە چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەکو لایەنی سێیەم لە بەغدا واژۆ کرا، کە له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێكه‌وتنه دانیشتووانی رەسەنی قەزاکە ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و سەرجەم ئەو ھێزە نا شەرعیانەش دوورده‌خرێنه‌وه، كه ئێستا لە قەزاکە جێگیرن.
H.B