له ههرێمی كوردستان 11 ناوچهی پیشهسازیی خۆراك درووست دهكرێن
كار لەسەر ئەوە دەكرێت ھەرێمی كوردستان پێویستی بە ھاوردەكردنی خۆراك له دهرهوه نەمێنێت
K24- ههولێر:
حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار بۆ پێشخستنی پیشەسازی خۆراك دەکات، بەو ئامانجەی ھەرێمی کوردستان لە ناوخۆيدا ببێتە خاوەنی خۆبەڕێوهبەری خۆراك و پێویستی بە ھاوردەی بەرھەمە خۆراکییەکان لە دەرەوە نەبێت، لەم چوارچێوەیەشدا 11 ناوچەی پیشەسازی لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت: ھاوشێوەی ناوچەی پیشەسازی خۆراکی دھۆك، لە پارێزگاکانی دیكهش لە ماوەیەکی نزیکدا بەردی بناخەی چەند ناوچەیەکی دیکەی ھاوشێوە دادەندرێت.
لهو بارهشهوه محهمهد شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایگهیاند، لەماوەیەکی کەمدا پلانی جێبەجێکردنی بەشێك لەو ناوچە پیشەسازیانە رادەگەیەندرێت.
لهكاتێكیشدا ئهو 11 ناوچە پیشەسازییانه لە لایەن وەبەرھێنەرانهوه جێبەجێدەکرێن و دەستەی وەبەرھێنان لە گفتوگۆدایە لەسەر چۆنیهتی جێبەجێکردنیان، ئەمە جگە لەوەی، ھەر کارگەیەك لەوانە زیاتر لە 30 کارگەی بچوك و مام ناوەند لەخۆ دەگرن و بە ھەزاران ھەلی کار دەڕەخسێن، فهتحی محهمهد، گوتهبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازیش دهڵێت: خۆبژێوی خۆراکی و پاراستنی ئاسایشی خۆراك یەکێکە لە خاڵە ھەرە گرنگەکان، کە حکومەتی ھەرێمی كوردستان کاری لەسەر دەکات.
لهماوهی رابردوودا به سهرپهرشتی راستهوخۆی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهردی بناغهی گەورەترین ناوچەی پیشەسازی خۆراك لە پارێزگای دھۆك دانرا و دەست بەجێبەجێکردنی کراوە. هاوكات ناوچەی پیشەسازی ھەولێر، ناوچەی پیشەسازی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەی پیشەسازی ھەڵەبجە لە پارێزگای ھەڵەبجە کارەکانیان تەواوو بووە. ھەر یەك لە ناوچە پیشەسازییەكانی راپەڕین، لە ئیدارەی راپەڕین، ناوچەی پیشەسازی گەرمیان لە كەلار لە قۆناخی دیاریكردنی شوێنی گونجاون بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت. حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامانجییەتی پەرە بە بەرھەمی ناوخۆ بدات و ژێرخانی ئابووری كوردستان ھەمەجۆر بكات و بەھێزی بكات.
H.B