ڤیدیۆ.. هه‌رزه‌كارێكی ئه‌مه‌ریكی ناوه‌ندێكی ئه‌تۆمی له ماڵه‌وه دروست ده‌كات
ناوی چووه كتێبی "گینس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان
K24- هه‌ولێر:
هه‌رزه‌كارێكی ئه‌مه‌ریكی به ناوی جاكسۆن له شاری مه‌مفیسی ویلایه‌تی تینیسی ئه‌و وڵاته توانی له دروستكردنی ناوه‌ندێكی ئه‌تۆمی له ماڵه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت.
رۆژنامه‌ی "Unilad"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، جاكسۆن قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن 12 ساڵه و وه‌ك بچووكترین مرۆڤ به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له دروستكردنی ناوه‌ندێكی ئه‌تۆمی له ماڵه‌وه، ناوی چووه كتێبی "گینس" بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كانی جیهان.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، جاكسۆن به‌پێش نهموونهیهكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ناوی "تایله‌ر ویلسۆن" كه‌وت، كه پیش‌تر له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا توانیبووی ناوه‌ندێكی ئه‌تۆمی گه‌رمیی دروست بكات.
جاكسۆن ماوه‌ی 2 ساڵه كار له‌سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌كات و وێڕای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنیان، بۆ ئه‌و كاره‌ی پشتی به هاوكاری هیچ كه‌سێك نه‌به‌ستووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا ئه‌و هه‌رزه‌كاره ئه‌مه‌ریكییه ده‌ڵێت: "پڕۆژه‌كه‌م ئاڵۆز بوو، به‌ڵام درووستكردنی ناوه‌ندێكی جیاكراوه و داخراو به‌شێوه‌یه‌كی پته‌و، ئاڵۆزی زیاتری تێدا بوو و جێبه‌جێكردنی ته‌نیا ئه‌و به‌شه نزیكه‌ی 6 مانگی خایاند".
سه‌رچاوه: كۆمسۆمۆلسكایا برافدا
H.B