زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر شەش کورسی بۆ ڕۆژنامەنووسان تەرخان کرد

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕایگەیاند، شەش کورسییان بۆ ڕۆژنامەنووسان تەرخان کردووە و لە سبەی سێشەممەوە دەتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەلەکانیان

دلێر ئەحمەد، سەرۆکی بەشی میدیا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی ئەیلوولی 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ی گوت: لە سبەی سێشەممەوە ڕۆژنامەنووسان دەتوانن سەردانی بەشی تەکنیکی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بکەن، بۆ ڕاییکردنی مامەلەکانیان، ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەو بەشە بخوێنن بە کورسی ڕۆژنامەنووسی، چەند مەرجێکی پێویستە، دەرچووی ئامادەیی (وێژەیی یان زانستی) یان (بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگا) بێت، کۆنمرەی لە 60 کەمتر نەبێت، ماوەی کاری لە میدیا لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت و بەردەوام بێت لە کارکردن، پشتگیری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان یان ئەو دامەزراوەی کاری تێدا دەکات پێشکەش بکات، مەرجی وەرگرتن بریتییە لە دەرچوون لە تاقیکردنەوەی توانستی گشتی لەبارەی میدیاوە 40 نمرەی لەسەرە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ڕۆژی دووشەممە 15ی ئەیلوولی 2025، کاتژمێر 9:30 بەیانی تاقیکردنەوەی توانستی گشتیی لە بەشی میدیا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی ئەنجام دەدرێت، چەندین ساڵە هەر بە هەمان میکانیزم بە ڕێوەدەچێت و ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامەنووسان کێبڕکێ دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی کورسی ڕۆژنامەنووسی.

 
Fly Erbil Advertisment