کونسوڵی ئەمەریکا: هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی لەباری بۆ بازرگانی هەیە

کونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی باش و گونجاوی هەیە بۆ بازرگانیی و دەمانەوێت وەبەرهێنانی زیاتری لێ بکەین.
ویندی گرین، کونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2025، ڕایگەیاند: ژووری بازرگانیی ئەمەریکا پابەندە بەوەی پەیوەندییەکی ئابووریی بەهێزی لەنێوان ئەمەریکا و هەرێم بنیاد بنێت، دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکەین.
هەروەها گوتی: پێویستە وەبەرهێنانی زیاتر لەم هەرێمە بکەین، چونکە ژینگەیەکی زۆر باشی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەیە، هاوکات هاتنی شاندێكی بازرگانیی ئهو شێوهیه و ڕهنگدانهوهی پهیوهندییهكی پتهوی نێوان ئهمەریكا و ههرێمی كوردستانه، ئهم ههرێمه ویستێكی زۆری بۆ وهبهرهێنان و بهرههمهكانی ئهمەریكا ههیه.
جەختی لەوە کردەوە، ژووری بازرگانی لە ڕێگەی دروستكردنی پهیوهندییهوه دهبنه مایهی پڕكردنهوهی ئهو پێویستییانه.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی ئەیلوولی 2025، کۆنفرانسی هاوبەشی ژووری بازرگانیی و ئابووری کوردستان و وەبەرهێنەر و بازرگانانی کوردستان و ژووری بازرگانیی ئەمەریکا و وەبەرهێنەران و بازرگانانی ئەو وڵاتە، لە هەولێر، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و ئاڵنگارییەکان لە هەرێمی کوردستان، دەستی بەکارەکانی کرد.