26 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
لە 24 كاتژمێردا 720 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە
K24 – ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 720 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە.
لە ئامارێكی نوێدا وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند، لە 24 كاتژمێردا 26 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی ژمارەی چاكبووەكان لە ئامارەكەدا وەزارەتی تەندروستی ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 396 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٢٩)
١. پشکنین: (٥٣٢٤ پشکنینی نوێ)
(٢٠٢٣ هەولێر)
(٧٦٤ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)
(٢٣٧٠ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٧٢٠ تووشبووی نوێ)
(٢٩١ هەولێر)
(١٤٢ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان)
(٢٤٦ دهۆك)
(١٤ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٣٩٦ چاکبوون)
(١٠٦ هەولێر)
(٣٩ سلێمانی، ٣٩ گەرمیان)
(٢٠٢ دهۆك)
(١٠ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٦ مردن)
(٢ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ١ گەرمیان، ٥ راپەڕین)
(١١ دهۆك)
(١ هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٣٠٩١٨ (١٩١٨١٤ هەولێر، ١٢٧٤٦٥ سلێمانی، ٢٠٦٨٨٧ دهۆك، ٤٧٥٢ هەڵەبجە)
تووشبوون ٥٦٤٦٥ (٢٠٦٩٦ هەولێر، ١٨١٦٥ سلێمانی، ١٥٦٠٣ دهۆك، ٢٠٠١ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٥٢٧٦ (١٥٥٦٩ هەولێر، ١٠٨٠٠ سلێمانی، ٧٠٢٣ دهۆك، ١٨٨٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩١٧١ (٤٥٢٢ هەولێر، ٦٣٤٢ سلێمانی، ٨٢٤١ دهۆك، ٦٦ هەڵەبجە)
مردن ٢٠١٨ (٦٠٥ هەولێر، ١٠٢٣ سلێمانی، ٣٣٩ دهۆك، ٥١ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٢ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠