سیاسییه عێراقییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ڤیدیۆیی نه‌شیاو له ڕكابه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن

عێراق له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نزیك ده‌بێته‌وه و ڕكابه‌ره سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش بۆ خۆسه‌لماندن و زاڵبوون و بازدان به‌سه‌ر یه‌كدی و نه‌یاره عێراقییه‌كانی دیكه‌یان، هه‌ر چی له ده‌ستیان بێت و بێشه‌رمانه و دوور له نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و یاسا و ڕێسا و به‌هاكان، به‌رانبه‌ر یه‌كدی ده‌یكه‌ن.
لێدوانێكی به‌ها ئه‌عره‌جی، كه‌سایه‌تیی سیاسیی عێراق كه گوتوویه‌تی، گرته‌ڤیدیۆیه‌كی پۆرنی یه‌كێك له ڕكابه‌ره سیاسییه‌كانی له لای خۆی پاراستووه، خه‌ریكه شه‌قامی عێراق به ده‌نگ ده‌هێنێت و زۆرێك له ده‌سته و ڕێكخراوه حكوومی و ناحكوومییه‌كان له باره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی خۆیانیان ده‌ربڕیوه.
به‌شێك له عێراقییه‌كان پێیان وایه، سیاسییه عێراقییه‌كان هه‌ر چی خراپه و گه‌نده‌ڵی و كاری نه‌شیاو هه‌یه به‌رانبه‌ر یه‌كدی ده‌یكه‌ن و له‌سه‌ر پشتی ئه‌وان بوونه، خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل و نیشتمان، دوای ئه‌وه‌ی تێریشیان خوارد، ئینجا به ئاشكرا و بێ په‌رده و بێ پێچ و په‌نا، وه‌كوو گورگ ده‌كه‌ونه گیانی یه‌كدی و كه‌سایه‌تیی عێراقییه‌كان به پیاو و ئافره‌ته‌وه له به‌رده‌م ڕای گشتیی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ناشیرین ده‌كه‌ن.
عێراقییه‌كان داوا ده‌كه‌ن هه‌ر چی زووه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركی خۆیان به‌جێ بهێنن و كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به ئه‌عره‌جی نیشان بده‌ن، به‌تایبه‌تی كه هێڵی سووری ئه‌خلاق و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تیی عێراقی به‌زاندووه.
به‌ها ئه‌عره‌جی، كه هاوكات ڕاوێژكاری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، وه‌كوو ده‌رده‌كه‌وێت به‌رپرسه سیاسییه عێراقییه‌كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی عێراق په‌یوه‌ندیی سۆزداریی هه‌یه.
ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌م باره‌وه ده‌ڵێن، ئه‌عره‌جی ناوبانگی عێراق له‌كه‌دار ده‌كات و ئابڕووی ئافره‌تانی عێراق له جیهان ده‌بات و پێویسته به پێی مادده‌ی 430ـی یاسای سزاكانی عێراقی سزا بدرێت. هاوكات دا‌واشیان له سوودانی كردووه، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له ئه‌عره‌جی قبووڵ نه‌كات و هه‌ڵوێستی توند به‌رانبه‌ری نیشان بدات.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، ململانێی سیاسیی نێوان سه‌ركرده عێراقییه‌كان هه‌موو سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندووه، كه پێشتر ته‌نیا سه‌رنجه‌كانیان له‌سه‌ر دۆسیه ئه‌منی و ئابووری و كارگێڕی بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌خلاقیشی گرتووه‌ته‌وه.