مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی محەممەد عەزیز دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر محەممەد عەزیز سەرەخۆشی لە خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.
هەینی 24ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو محەممەد عەزیز دەکات و هاوخەمی خۆی دەربڕی.
مەسرور بارزانی هیواشی خواست "خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت."
