مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 24ی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانيی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوايیی دایکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت.
