زبڵ به‌غدای بۆگه‌ن كردووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژینگه‌ی شاره‌كه‌ش دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت
نه‌گبه‌تی عێراقییه‌كان له‌وه‌دایه، پایته‌خته‌كه‌یان به‌راورد به ته‌واوی پارێزگا و شاره‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌یان و ته‌نانه‌ت پایته‌ختی وڵاتانی جیهانیش، له هه‌مووان پیستره و ژینگه‌یه‌كی خنكێنه‌ری هه‌یه، له كاتێكدا به‌غدا له مێژووی شارستانیه‌تیی ئیسلامیی یه‌كێك بووه له دڵڕفێنترین شوێنه‌كان و له ساڵی 762ـی زایینی له لایه‌ن ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسوور، خه‌لیفه‌ی عه‌باسیی دروست كراوه و پاش چوار له دروستكردنیشی واته له ساڵی 766ـی زایینی كردوویه‌تی پایته‌خت و شوێنی سه‌ره‌كی نیشته‌جێبوونی خۆی.
عێراقییه‌كان به گشتی و به‌غداییه‌كان به تایبه‌تی له ڕابردوودا شانازییان به پایته‌خته‌كه‌یان ده‌كرد؛ چونكه سه‌رده‌مانێك كێبه‌ركێی هه‌موو پایته‌خته‌كانی وڵاتانی ده‌كرد و ژینگه‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێشی بۆ ژیان هه‌بوو؛ هه‌ر كه ناوی به‌غدا ده‌هات، خه‌ڵك بیری بۆ لای شارستانیه‌تی و ڕۆشنبیری و ئه‌ته‌كێت ده‌چوو، به‌ڵام له دوای ساڵی 2003ـوه، ئه‌م دۆخه پێچه‌وانه بووه‌وه، به تایبه‌تی كاتێك له 2006 شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری سه‌ری هه‌ڵدا و پایته‌خت بووه جه‌نگه‌ڵ و گرووپگه‌لێكی چه‌كداری له تایه‌فه جیاجیاكان، جوانییان له سیمای شاره‌كه نه‌هێشت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كردییانه سه‌ربازگه، هاوكات له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆریش به‌ر ژینگه‌كه‌ی كه‌وت و له پاڵیشیدا یاسا و ڕێنماییه‌كان نه‌مان و سیستم له‌و پایته‌خته بوونی نه‌ما و حكوومه‌تیش له به‌رانبه‌ردا، وه‌ك پیرێكی كه‌نه‌فت و ده‌رده‌دارێك نه‌یتوانی چاره‌ی ئه‌و برینانه بكات.
پاشماوه‌ی زبڵ و خاشاك له كووچه و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا، ڕووخساری ئه‌و شاره‌یان شێواندووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویست بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی و كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌ت و حكوومه‌تی خۆجێیی له ئاست هاووڵاتییانیاندا.
دانیشتووانی به‌غدا له په‌یج و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باس له‌وه ده‌كه‌ن، حكوومه‌ت خه‌میان لێ ناخوات و له ئاست پاكڕاگرتنی شاره‌كه‌یان سست و نابه‌رپرسه، به شێوه‌یه‌ك گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن، شاره‌وانی و تیمه‌كانی جار هه‌یه، هه‌فته‌یه‌ك بۆ ده ڕۆژ جاری وایش هه‌یه بۆ ماوه‌ی مانگێك نابینرێن و زبڵ و خاشاكی كووچه و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان هه‌ڵناگرن و خاوێن ناكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له وه‌رزی هاوین و پاییزدا زۆر بێزاری كردوون، كه جگه له بۆنی ناخۆش، هاوكات مێروو و مێشووله نه‌خۆشی جیاجیان له‌م ڕێگه‌یه‌وه بۆ ده‌گوازنه‌وه.
دانیشتووانی به‌غدا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له لایه‌ن حكوومه‌ت و حكوومه‌تی خۆجێیی، وایكردووه زیانێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی و ته‌ندروستییان به‌ر بكه‌وێت. هاووڵاتییان ئه‌مه به پێشێلكردنی مافه‌كانیان و بێڕێزیكردن به ژیان و ته‌ندروستی و پاكوخاوێنییان لێك ده‌ده‌نه‌وه.
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به‌تایبه‌تی ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی له ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵدا، ئامارێكیان بڵاو كردبووه‌وه و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، زبڵ و خاشاكی ڕۆژانه‌ی به‌غدا به هه‌شت بۆ 10 هه‌زار تۆن ده‌خه‌مڵێندرێت، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر تاكێكی به‌غدا ڕۆژانه كیلۆیه‌ك بۆ كیلۆیه‌ك و 250 گرام پاشماوه به‌جێ ده‌هێڵێت.
هه‌ینی، 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژینگه‌ی به‌غدا تایبه‌ت به میدیا عێراقییه‌كان دانی به‌و ڕاستییه‌دا نا، كه زبڵ و خاشاكێكی زۆر له به‌غدا هه‌یه و به‌سه‌ر یه‌كه‌وه كه‌ڵه‌كه بووه. به گوته‌ی سادق حاته‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش، هه‌وڵیان هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و زبڵ و خاشاك و پاشماوانه‌ی كه ڕۆژانه كه‌ڵه‌كه ده‌بن و له‌م باره‌وه هه‌نگاو ده‌نێن.
سادق حاته‌م ئه‌وه‌ی نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه زبڵ و خاشاك و پاشماوه له به‌غدا ڕۆژانه به چه‌ند هه‌زار تۆن ده‌خه‌مڵێندرێن. گوتووشیه‌تی، ده‌كرێت له‌م چه‌ند هه‌زار تۆنه، ڕۆژانه نزیكه‌ی سێ هه‌زار تۆن له‌ناو ببه‌ن یاخود بۆ خزمه‌تگوزاریی گشتیی به‌كاری بهێننه‌وه.
