یەکێتیی ئەورووپا پشتگیرییەکانی بۆ ئیسرائیل ڕاگرت

سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، لە پێناوە پاراستنی گیانی منداڵان و مرۆڤایەتیدا، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ڕادەگرن، هۆشداریشی دا نابێت برسێتی وەک چەکێکی جەنگ بەکاربهێنرێت.
چوارشەممە 10ـی ئەیلوولی 2025، ئورسولا ڤۆندێر لایەن، سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئەورووپا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی" پشتگیرییەکانیان بۆ وڵاتی ئیسرائیل ڕادەگرن. ئاماژەشی داوە، پێشنیازی کردووە بەشێک لە ڕێککەوتنی بازرگانی نێوانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕابگرن و سزای توند بەسەر ژمارەیەک وەزیری ئیسرائیل بسەپێنرێت.
گوتیشی: "ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات ویژدانی جیهانی هەژاندووە، خەڵکی لە هەوڵی بەدەستهێنانی خواردن کوژراون. ئافرەتانی دووگیان کۆرپەکانیان لەبارچووە، ئەمە بەتەواوی کارەساتبارە، بۆیە لە پێناو پاراستنی گیانی منداڵان و مرۆڤایەتیدا، دەبێت شەڕ بوەستێنرێت."
سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئەورووپا جەختیش لەوە دەکاتەوە، نابێت برسیکردن خەڵک وەکوو چەک بەکاربهێندرێت.
پێشتر، ماکسیم پریڤۆت، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێسی گوتی: نکۆڵی لەوە ناکرێت، کە یەکێتیی ئەورووپا ئەو ڕاستییە ڕەت ناکەینەوە کە ئێمە لە بەرانبەر ئەو قەیرانەی مرۆییە گەورەیی غەززە بە ئەرکی خۆمان هەڵنەستاوین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی سەپاندنی سزاکان سەر ئێران بەسەر دوو بۆچوونی دژ بە یەک دابەش بوون. وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، لەو بارەوە گوتی: خەڵک وای دەبین یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەوەی متمانەی لەدەستداوە.