سه‌حاف: بەدواداچوون بۆ چارەنووسی 21 عێراقی دەکەین کە بە نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته لیبیا

هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ئه‌و عێراقییانه ده‌كه‌ن، كه به ڕێگه‌ی نایاساییه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و وڵاته.
پێنجشه‌ممه، 11ـی ئه‌یلوولی 2025، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، زانیاریی دروستیان له باره‌ی 21 هاووڵاتیی عێراقی هه‌یه كه به ڕێگه‌ی نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته خاكی لیبیا.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوتووشیه‌تی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی لیبیا له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ دڵنیابوونه‌وه له ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان به شێوه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ عێراق.
چوارشەممە 10ـی ئەیلوولی 2025، ئەحمەد سەحاف لە تەڕابلوس بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە لەبارەی 25 گەنجە کوردەکە ڕاست نین و گوتی سه‌ردانی كردوون و دۆخی ته‌ندروستییان زۆر باش بووه.
باسی لەوەش کرد، هەوڵیان داوە گەنجەکان بە ویستی خۆیان بگەڕێنەوە، بەڵام ڕەتیانکردووەتەوە و ویستوویانە لەڕێگەی دەریاوە کۆچ بکەن.
ئەحمەد سەحاف دووپاتیشی کردەوە، تەواوی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی دەچنە لیبیا، لەیەک شوێن کۆدەکرێنەوە.
بەرەبەیانی چوارشەممە 10ـی ئەیلوولی 2025، ئەو 25 گەنجە کوردە لە لیبیا ئازاد کران و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی کرد، کە ئەرکی گەڕاندنەوەی ئەو گەنجانەی لە ئەستۆ گرت.