زیاتر لە 110 هەزار کەس لە لەندەن بەشداریی لە خۆپیشاندان دەکەن

لە بەریتانیا لە کاتێکدا دوو خۆپیشاندان بەڕێوەچوون، کە بەگوێرەی پۆلیسی ئەو وڵاتە زیاتر لە 110 هەزار کەس بەشداریان تێیدا کردووە، لە ناوەڕاستی لەندەن خەڵک چالاکییەک لەلایەن ڕاستڕەوی توندڕەو ڕێک خرابوو؛ هاوکات لە باکووری لەندەن هەڵمەتێکی دژە ڕەگەزپەرستییەوە بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ شەممە 13ـی ئەیلوولی 2025، خۆپیشاندانێک بە بەشداری زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ناوەڕاستی لەندەن دەستی پێکردووە کە لەلایەن تۆمی ڕۆبنسن، چالاکوانی ڕاستڕەوی توندڕەو ڕێک خرابوو، لە هەمان کاتدا هەڵمەتێکی بچووک لەلایەن چالاکوانانی دژە ڕەگەزپەرستییەوە بەڕێوەچوو.
کۆمەڵێکی زۆر لە خەڵک، لە بەیانییەوە لە باشووری وێستمینستەر کۆبوونەوە بۆ ئەوەی بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بکەن، کە بەگوێرەی لێدوانەکانی تۆمی ڕۆبنسن یەکێک لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی بەریتانیا و بە بەشداربووانی گوت: "چیتر بێدەنگ نابن و ئەمڕۆ پڕیشکی شۆڕشێکی ڕۆشنبیریی دەست پێدەکات ."
لەو بارەوەی دلۆڤان عیمادەددین، پەیامنێری کوردستان24 لە لەندەن گوتی: ڕاستڕەوەکان خۆپیشاندانێکی فراوانیان دژی پەنابەران ڕێکخستوە. خۆپیشاندەران، کە سەر بە لایەنە ڕاستڕەوەکان و ڕەگەزپەرستەکان بوون، دژی هاتنی پەنابەران و حکوومەتی ئێستای بەریتانیا دروشمیان دەوتەوە.
بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی پۆلیسی بەریتانیا نزیکەی 110 هەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکە کردووە. هەروەها لە باکووری لەندەن نزیکەی 5 هەزار کەس بەشدارییان لە هەڵمەتی"بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی" کرد، پۆلیس بەریتانیا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو دوو چالاکییە نزیکەی 1000 ئەفسەرییان بڵاوەپێکردبوو.
ئەم دوو خۆپیشاندانە لە کاتێکدا دێن کە هەڵمەتی دژە-کۆچبەری لە زیادبووندایە، تۆمی ڕۆبنسن تەمەن 42 ساڵ، چەندین کەیسی تۆمەتی لەسەرە و شوێنکەوتوویەکی زۆری هەیە، کە دوای چەندین ساڵ لە سەرکردایەتی ئەجێندایەکی توندی دژە موسڵمان و کۆچبەر دەکات.
بەشێک لە میدیا و بەرپرسەکانی ناوخۆی بەریتانیا و وڵاتانی دیکە، ئەم جۆرە هەڵمەتە تێکەڵ بەوا کراوە کە بەریتانیا ئێستا دژی ئازادیی ڕادەربڕینە. هاووڵاتییەکی بەریتانیا کە لە شێفیڵد لە ناوەڕاستی ئینگلتەرا دەژیت، بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: "هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژنامەکاندا ئەو بابەتە دەخوێنمەوە و سەرسام دەبم، کە خەڵک دەستگیر دەکەن چونکە باسییان لە کۆچبەر یان کێشەکانی دیکە کردووە."