گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراق بووه‌ته ڕۆتین و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش به ئاشكرا ده‌بینرێت

گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل له عێراق به‌تایبه‌تی له دوای ساڵی 2003 و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی جومگه و داموده‌زگه‌كانی وڵات له لایه‌ن گرووپ و پێڕه سیاسی و میلیشیاكان، بووه‌ته ڕووخساری سیاسی و ده‌وڵه‌تداری و تا دێ زیاتریش په‌ره ده‌سه‌نێت و هاووڵاتییانیشی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل له عێراق بابه‌تێكی شاراوه نییه، به‌ڵكوو بووه‌ته به‌شێك له ڕۆتیناتی ڕۆژانه‌ی ژیانی ئیداره‌ی داموده‌زگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ناچاركردنی هاووڵاتییان به‌و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه‌ی له دوای ساڵی 2003ـوه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ری ده‌ڕۆن و په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌ن.
گرته ڤیدیۆیه‌ك كه شۆفێرێك به ئاشكرا و له‌سه‌ر شه‌قام و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه پاره‌ی به‌رتیل به كارمه‌ندێكی پۆلیسی هاتوچۆ ده‌دات، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پڕ كردووه و عێراقییه‌كان له‌ناو خۆیاندا ده‌ستاوده‌ستی پێ ده‌كه‌ن و بووه بابه‌تی ڕۆژ و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ئاست ئه‌و جۆره گه‌نده‌ڵییانه بێهه‌ڵوێسته و هیچ بڕیارێكی به كرده‌یی ناكات و ناتوانێت سزای بكه‌رانی بدات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌رانبه‌ردا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه كردوویه‌تی، نایاسایییه و ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گرنه به‌ر.