سەرۆک وەزیرانی قەتەر: ئیسرائیل لە شەڕی غەززە بە ئامانجەکەی ناگات

سەرۆک وەزیرانی قەتەر، ڕایگەیاند نابێت چیتر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر کردەوەکانی ئیسرائیل بێدەنگ بێت، دەشڵێت ئەو وڵاتە هەرگیز لەو شەڕەی لە غەززە دەستی پێ کردووە، بە ئامانجەکەی ناگات.
یەکشەممە 14ـی ئەیلوولی 2025، شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر، لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ لووتکەی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامییەکان کە لەلایەن قەتەرەوە لەبارەی هێرشێکی ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە دەوحە ڕێکخراوە و گوتی: "کاتی ئەوا هاتووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیم سزای ئیسرائیل بدات لەسەر هەموو ئەو تاوانانەی کە کردوویەتی.
ئاماژەشی دا، دەبێت ئیسرائیل بزانێت کە ئەو شەڕەی لە بەرانبەر گەلی فەلەستینی دەستی پێ کردووە و ئامانج لێی دەرکردنیانە لە خاکی خۆیان، بە هیچ شێوەیەک سەرکەوتوو نابێت."
باسی لەوەش کرد، ئەم هێرشانەی ئیسرائیل پێشهاتەیەکی مەترسیدارە و پێویستە بە توندی و دەستبەجێ ڕووبەڕووی ببنەوە.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر دووپاتیشی کردەوە، هێرش و کارەکانی ئیسرائیل وایان لێ ناکات لە ڕۆڵەکەیان وەک نێوەندگیر بۆ گەشیتن بە ئاگربەستی غەززە پاشگەز ببنەوە.
ڕۆژی سێشەممە 9ی ئەیلوولی 2025، سوپای ئیسرائیل بە هەماهەنگی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی (شاباک) هێرشی ئاسمانییان کردە سەر بارەگایەکی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، کە شاندی دانوستانکاری حەماس بە ئامانج گیرا.
پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەو بارەوە ڕایگەیاندبوو، لەنێوبردنی ئەو سەرکردانەی حەماس کە لە دەوحە بوون، دەبێتە هۆی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.
بڕیارە سبەی دووشەممە لە قەتەر لووتکەی عەرەبی و ئیسلامی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە بەڕێوە بچێت.