ماکرۆن: پێشبینی ده‌كه‌م به‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنرێنه‌وه

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشبینی دەکات، پێش کۆتایی ئه‌م مانگه، گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان به‌سەر ئێران‌دا بسه‌پێنرێنه‌وه؛ ده‌شڵێت، ئێران له دانوستانه‌كان جیددی نییه.
پێنجشه‌ممه، 18ـی ئه‌یلوولی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل پێشبینی كرد، پێش کۆتایی ئه‌م مانگه، گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان به‌سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران‌دا بسه‌پێنرێنه‌وه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتووشیه‌تی، پێشبینییه‌كه‌ی له‌جێ خۆیه‌تی و پێی وایه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌م باره‌وه جیددی نه‌بووه به‌تایبه‌تی له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ترۆیكا؛ به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له باره‌ی پرسی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
چوارشه‌ممه، 17ـی ئه‌یلوولی 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتە ئەورووپییەکە و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیان کرد، بۆ ئەوەی بەردەوامی بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بدەن.
لە پەیامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیادا هاتبوو "لایەنە ئەورووپییەکان، لە گفتوگۆکەدا جەختیان کردووەتەوە، ئێران هێشتا ئەو هەنگاوی لۆجیکی و وردی نەناوە کە بۆ درێژکردنەوەی بڕیارنامەی 2231 پێویستن. پێویستە ئێران دەست بە گفتوگۆکان بکاتەوە، ڕێگە بدات پشکنین بۆ دامەزراوە هەستیارەکان بکرێت و پرسی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی بەرز، یەکلا بکاتەوە. "
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هەروەها ڕایگەیاندبوو "سێ وڵاتە ئەورووپییەکە، جارێکی دیکە جەختیان لە په‌له‌كردن له بابەتەکە و سووربوونیان بۆ دووبارە سەپاندنەوەی گەمارۆکان، لە ئەگەری نەگرتنەبەری هەنگاوی کردەیی لە ڕۆژانی داهاتوودا، کردەوە."
هەر دوێنێ چوارشه‌ممه، ئاژانسی هەواڵی 'ئیرنا، بڵاوی کردەوە، عه‌باس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ هاوتا ئەورووپییەکانیدا، ئاماژەی بە هەڵوێستی بنەڕەتیی ئێران کرد، کە بریتییە لە گرنگیی پاراستنی کەشی گفتوگۆ و دیپلۆماسی بۆ ڕێگریی لە زیادبوونی گرژییەکان. هەروەها هەنگاوی سێ وڵاتە ئەورووپاییەکەی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو گەمارۆیانەی ئەنجوومەنی ئاسایش هەڵیوەشاندبوونەوە، بە بێ هیچ پاساوێکی یاسایی و لۆجیکی زانی."